Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقُولُوا۟ رَٰعِنَا وَقُولُوا۟ ٱنظُرْنَا وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Do not say [to the Prophet], "Listen to us," but rather say, "Have patience with us," and hearken [unto him], since grievous suffering awaits those who deny the truth.”
{باوەڕدار نابێت خۆی بچوێنێت بە جولەكە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه مه‌ڵێن (راعینا)، وشه‌یه‌ك بوو كه جووله‌كه‌كان به‌كاریان ئه‌هێنا كاتێك كه بیستیان صه‌حابه ئه‌و وشه‌یان به‌كار هێنا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له فێركردندا موراعتمان بكه‌و ڕه‌چاومان بكه به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه كه ئه‌یانووت: (راعینا) به‌عیبری مانایه‌كی خراپی هه‌بوو مانای جوێن دان و تانه‌و ته‌شه‌ری تیا‌بوو، بۆیه خوای گه‌وره نه‌هی له موسڵمانان كرد كه مه‌ڵێن (راعینا) [ وَقُولُوا انْظُرْنَا ] به‌ڵكو ئێوه بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ڕوومان تێبكه یان ته‌ماشامان بكه یان چاوه‌ڕێمان بكه [ وَاسْمَعُوا ] بۆیه ئێوه گوێ بگرن و گوێڕایه‌ڵ بن بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٠٤) ] بۆ ئه‌و جووله‌كه كافرانه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار هه‌یه.