Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ مَا نَنسَخْ مِنْ ءَايَةٍ أَوْ نُنسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍۢ مِّنْهَآ أَوْ مِثْلِهَآ ۗ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴾
“Any message which, We annul or consign to oblivion We replace with a better or a similar one. Dost thou not know that God has the power to will anything?”
[ مَا نَنْسَخْ مِنْ آيَةٍ ] ئێمه هیچ ئایه‌تێك نه‌سخ ناكه‌ین و حوكمه‌كه‌ی به‌تاڵ ناكه‌ینه‌وه یان لای نابه‌ین یان نایگۆڕین، وه نه‌سخ له قورئانی پیرۆزدا هه‌یه چه‌نده‌ها ئایه‌ت هه‌یه له قورئاندا نه‌سخ بۆته‌وه‌و حوكمه‌كه‌ی سڕاوه‌ته‌وه كه له شوێنی خۆیدا ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین [ أَوْ نُنْسِهَا ] یان له‌بیرتانی نابه‌ینه‌وه ئیتر به خوێندنه‌وه‌ی بێ یاخود به حوكمه‌كه‌ی بێ، یان دوایناخه‌ین [ نَأْتِ بِخَيْرٍ مِنْهَا أَوْ مِثْلِهَا ] ئه‌وا باشتر له‌و ئایه‌ته سه‌باره‌ت به خه‌ڵك حوكمێكی باشتریان بۆ دێنین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی وه سوكترو ئاسانترو گونجاوتر یاخود هاوشێوه‌ی ئه‌وه [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٠٦) ] ئایا نازانی كه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.