Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ بَل لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ ﴾
“And yet some people assert, "God has taken unto Himself a son!" Limitless is He in His glory! Nay, but His is all that is in the heavens and on earth; all things devoutly obey His will.”
[ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ] جووله‌كه وتیان: خوای گه‌وره كوڕی هه‌یه كه وتیان: عوزێر كوڕی خوایه، وه گاوره‌كان وتیان: خوای گه‌وره كوڕی هه‌یه كه عیسی كوڕی خوایه، وه عه‌ره‌به كافره‌كان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه په‌نا به‌خوای گه‌وره [ سُبْحَانَهُ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه پێویستی به مناڵ بێت [ بَلْ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] به‌ڵكو هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه ته‌نانه‌ت عوزێرو عیسی و مه‌لائیكه‌تیش هه‌موویان عه‌بدی خوای گه‌وره‌ن [ كُلٌّ لَهُ قَانِتُونَ (١١٦) ] هه‌موویان عیبادهت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و ملكه‌چن بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره.