Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ ٱلْيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ ٱلَّذِى جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ ﴾
“For, never will the Jews be pleased with thee. nor yet the Christians, unless thou follow their own creeds. Say: "Behold, God's guidance is the only true guidance." And, indeed, if thou shouldst follow their errant views after all the knowledge that has come unto thee. thou wouldst have none to protect thee from God, and none to bring thee succour.”
[ وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ] جووله‌كه‌و گاور شوێنی ئێوه ناكه‌ون و لێتان ڕازی نابن تا ئێوه شوێنی دینی ئه‌وان نه‌كه‌ون، ته‌نها به‌وه لێتان ڕازی ئه‌بن شوێنی دینه‌كه‌یان بكه‌ون، بۆیه واز له ره‌زامه‌ندی ئه‌وان بێنن و شوێنی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بكه‌ون [ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هیدایه‌تی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١٢٠) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له دوای ئه‌و عیلم و زانیاری و وه‌حییه‌ی كه بۆت هاتووه ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی ئه‌وكاته خوای گه‌وره پشتیوان و سه‌رخه‌رو دۆست و یارمه‌تیده‌رت نابێت، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خت و قورسه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی رێچكه‌و رێگای جوله‌كه‌و گاور ده‌كه‌ون.