Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ جَعَلْنَا ٱلْبَيْتَ مَثَابَةًۭ لِّلنَّاسِ وَأَمْنًۭا وَٱتَّخِذُوا۟ مِن مَّقَامِ إِبْرَٰهِۦمَ مُصَلًّۭى ۖ وَعَهِدْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِۦمَ وَإِسْمَٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْعَٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ ﴾
“AND LO! We made the Temple a goal to which people might repair again and again, and a sanctuary: take then, the place whereon Abraham once stood as your place of prayer." And thus did We command Abraham and Ishmael: "Purify My Temple for those who will walk around it, and those who will abide near it in meditation, and those who will bow down and prostrate themselves [in prayer]."”
[ وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِلنَّاسِ وَأَمْنًا ] وه ئه‌و كه‌عبه پیرۆزه‌مان گێڕاوه به شوێنی كۆبونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان، وه شوێنی ئه‌من و ئاسایشه نابێ له‌وێ كه‌س بترسێنرێ [ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ] پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌وافی ده‌كرد ئیمامی عومه‌ر وتی: ئه‌مه مه‌قامی ئیبراهیمی باوكمانه صلی الله علیه وسلم ؟ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: به‌ڵی، وتی بیكه‌ین به نوێژگه؟ فه‌رمووی به‌ڵی، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه له مه‌قامی ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ئه‌و شوێنه بکەن به موصه‌ڵاو نوێژگه، مه‌به‌ست له مه‌قام ئه‌و به‌رده‌یه كه ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ده‌چووه سه‌ری بۆ دروستكردنی كه‌عبه [ وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (١٢٥) ] وه فه‌رمانمان به ئیبراهیم و ئیسماعیل كرد كه ماڵه‌كه‌ی من (كه‌عبه‌ی پیرۆز) پاك بكه‌نه‌وه له بت و له كافران و له پیسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌واف ئه‌كه‌ن و ئیعتیكاف ئه‌كه‌ن و ڕكوع و سجود ئه‌به‌ن، واته: بۆ نوێژخوێنان.