Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِى ٱللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَآ أَعْمَٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَٰلُكُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُخْلِصُونَ ﴾
“Say [to the Jews and the Christians]: "Do you argue with us about God? But He is our Sustainer as well as your Sustainer - and unto us shall be accounted our deeds, and unto you, your deeds; and it- is unto Him alone that we devote ourselves.”
[ قُلْ أَتُحَاجُّونَنَا فِي اللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئایا ئێوه موجاده‌له‌و ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و شوێنكه‌وتنی فه‌رمانی خوای گه‌وره كه په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و ئێوه‌یشه [ وَلَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُخْلِصُونَ (١٣٩) ] ئێمه كرده‌وه‌ی خۆمان هه‌یه‌و ئێوه‌ش كرده‌وه‌ی خۆتان هه‌یه به‌ڵام جیاوازیمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه به ئیخڵاصه‌وه عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئێوه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دائه‌نێن كه خوای گه‌وره به شیرك ڕازی نیه چۆن ئیتر ئه‌ڵێن: ئێمه له پێشترین بۆ خوای گه‌وره له ئێوه.