Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ ٱلَّتِى كَانُوا۟ عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّهِ ٱلْمَشْرِقُ وَٱلْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴾
“THE WEAK-MINDED among people will say, "What has turned them away from the direction of prayer which they have hitherto observed?" Say: "God's is the east and the west; He guides whom He wills onto a straight way."”
[ سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَنْ قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا ] كاتێك كه قیبله له قودسه‌وه گۆڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌سانێكی گێل و گه‌وج و بێ نرخ له جووله‌كه‌و مونافیقان و هاوبه‌ش بڕیارده‌ران ئه‌یانووت: باشه ئه‌مانه بۆچی ڕووی خۆیان وه‌رگێڕا له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ قُلْ لِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به ویست و فه‌رمانی ئه‌و ڕوومان وه‌رگێڕاوه [ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٤٢) ] خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ ڕێگای ڕاست كه ویستی لێ بێت، كه‌واته گۆڕینی قیبله بۆ كه‌عبه ئه‌مه هیدایه‌تێك بوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا‌و صلی الله علیه وسلم موسڵمانان.