Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةًۭ تَرْضَىٰهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ﴾
“We have seen thee [O Prophet] often turn thy face towards heaven [for guidance]: and now We shall indeed make thee turn in prayer in a direction which will fulfil thy desire. Turn, then, thy face towards the Inviolable House of Worship; and wherever you all may be, turn your faces towards it [in prayer]. And, verily, those who have been vouchsafed revelation aforetime know well that this [commandment] comes in truth from their Sustainer; and God is not unaware of what they do.”
{گۆڕینی قیبلە بۆ كەعبە} [ قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌بینین كه تۆ ڕوو ئه‌كه‌یته ئاسمان و ته‌ماشای ئاسمان ئه‌كه‌یت و پێت خۆشه كه قیبله‌كه‌ت بۆ بگۆڕین بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا ] ئه‌بێ ڕووت وه‌ربگێڕین بۆ قیبله‌یه‌ك كه خۆت پێی ڕازیت كه كه‌عبه‌ی پیرۆزه [ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ده‌ی ئێستا ڕووتان وه‌رگێڕن بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، كه له‌ناو نوێژی عه‌صردا بوون ڕوویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، یاخود دوو ركاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیان كردووه رووه‌و قودس پاشان دوو ركاته‌كه‌ی تر روویان له قیبله كردووه له مزگه‌وتی به‌نی سه‌له‌مه بۆیه پێی ده‌وترێت مزگه‌وتی قیبله‌ته‌ین، به‌ڵام مزگه‌وتی (قوباء) له رۆژی دواتر هه‌واڵیان پێ گه‌یشت له‌ناو نوێژی به‌یانی بوون روویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ] وه ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان له هه‌ر شوێنێكدا بوون ئیتر له‌نوێژ كردنتاندا ڕووبكه‌نه كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌وانه‌یش كه ئه‌هلی كتابن ئه‌زانن ئه‌م گۆڕینی كه‌عبه‌یه حه‌قه‌و ڕاسته له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و له كتابه‌كانیاندا باسكراوه [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ (١٤٤) ] وه خوای گه‌وره غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یكه‌ن.