Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِى وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِى عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴾
“Hence, from wherever thou mayest come forth, turn thy face [in prayer] towards the Inviolable House of Worship; and wherever you all may be, turn your faces towards it, so that people should have no argument against you unless they are bent upon wrongdoing. And hold not them in awe, but stand in awe of Me, and [obey Me,] so that I might bestow upon you the full measure of My blessings., and that you might follow the right path.”
[ وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] دیسانه‌وه هه‌ر كاتێك كه له ماڵ ده‌رچوویت له سه‌فه‌ردا بوویت ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ] وه ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان هه‌ر كاتێك له هه‌ر شوێنێكدا بوون ئه‌وا ڕوو بكه‌نه كه‌عبه‌ی پیرۆز [ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی واته: جووله‌كه‌كان حوجه‌و به‌ڵگه‌یان نه‌مێنێ كه بڵێن: محمدیش صلی الله علیه وسلم ڕووی كردۆته‌وه قیبله‌و ڕووگه‌كه‌ی ئێمه [ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ] ئیلا مه‌گه‌ر موشریكه‌كانی قوڕه‌یش كه ئه‌گه‌ر ڕووبكه‌نه كه‌عبه ئه‌وانیش له‌وانه‌یه بڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕووگه‌و قیبله‌كه‌ی ئێمه، كه‌واته دینه‌كه‌ی ئێمه ته‌واوتره هه‌ر ڕۆژێك بێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بت په‌رستیش گوێ به‌و قسانه مه‌ده‌ن [ فَلَا تَخْشَوْهُمْ ] وه له خۆیان و له تانه‌و ته‌شه‌رو گومان و قسه‌یان مه‌ترسێن [ وَاخْشَوْنِي ] وه به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن [ وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِي عَلَيْكُمْ ] وه تا من نیعمه‌تی خۆم ته‌واو بڕژێنم به‌سه‌رتاندا [ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥٠) ] وه به‌ڵكو هیدایه‌تتان بده‌م و هیدایه‌ت وه‌ربگرن به‌وه‌ی كه ڕووبكه‌نه كه‌عبه‌ی پیرۆز‌و شه‌ریعه‌تێكی سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێ.