Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلْمَرْوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ ٱلْبَيْتَ أَوِ ٱعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَا ۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ ﴾
“[Hence,] behold, As-Safa and Al-Marwah are among the symbols set up by God; and thus, no wrong does he who, having come to the Temple on pilgrimage or on a pious visit, strides to and fro between these two: for, if one does more good than he is bound to do-behold, God is responsive to gratitude, all-knowing.”
[ إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ] كێوی (صه‌فاو مه‌ڕوه) ئه‌مانه دروشمی خوای گه‌وره‌ن له كاتی حه‌ج و عومره‌دا [ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ ] جا هه‌ر كه‌سێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره‌ی كرد یان عومره‌ی كرد [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا ] ئه‌وه ئاساییه كه ته‌واف بكات واته سه‌عی بكات له نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه)دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پێش ئیسلامدا كاتێك خه‌ڵكی مه‌دینه حه‌ج یان عومره‌یان بكردایه بتی خۆیان هه‌بووه (مه‌نات)یان هه‌بووه كه ئه‌یانپه‌رست بۆیه پاش هاتنی ئیسلام به‌لایانه‌وه قورس بووه كه بڕۆن سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه) بكه‌ن، بۆیه خوای گه‌وره وای فه‌رموو، وه ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، به‌ڵام سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه) ڕوكنی حه‌ج و عومره‌یشه كه‌سێك حه‌جی كرد یان عومری كرد ئه‌بێ سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه) بكات [ وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ (١٥٨) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خێر‌و چاكه‌ی زیاتر بكات و سوننه‌ته‌كان جێبه‌جێ بكات ئه‌وه خوای كه‌وره سوپاسگوزاره‌و پاداشتی زۆر له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی كه‌م ده‌داته‌وه، وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به چاكه‌ی چاكه‌كاران.