slot qris slot gacor terbaru slot gacor terbaik slot dana link slot gacor slot deposit qris slot pulsa slot gacor situs slot gacor slot deposit qris slot qris bokep indo xhamster/a> jalalive/a>
| uswah-academy
WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 164 من سورة سُورَةُ البَقَرَةِ

Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍۢ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴾

“Verily, in the creation of the heavens and of the earth, and the succession of night and day: and in the ships that speed through the sea with what is useful to man: and in the waters which God sends down from the sky, giving life thereby to the earth after it had, been lifeless, and causing all manner of living creatures to multiply thereon: and in the change of the winds, and the clouds that run their appointed courses between sky and earth: [in all this] there are messages indeed for people who use their reason.”

📝 التفسير:

{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە} [ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به‌ڕاستی له‌ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ جیاوازی شه‌و و ڕۆژ كه‌ شه‌و تاریك و فێنكتره‌ وه‌ ڕۆژ ڕووناك و گه‌رمتره‌، وه‌ درێژی و كورتیان [ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] وه‌ ژێربار كردنی ده‌ریاكان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌ریاكاندا ئه‌ڕۆن كه‌ سوود به‌ خه‌ڵك ئه‌گه‌یه‌نن [ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وه‌ ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دای ئه‌به‌زێنێته‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ ئه‌و زه‌وی یه‌ مردووانه‌ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌ [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه‌ هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵێكی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بڵاو كردۆته‌وه‌ [ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ ] وه‌ گۆڕانكاری بایه‌كان با هه‌یه‌ سارده‌و هه‌یه‌ گه‌رمه‌، هه‌یه‌ هێمن و ئارامه‌، هه‌یه‌ گه‌رده‌لووله‌، یان بای باكور و بای باشور هه‌یه‌، یان بایه‌ك كه‌ عه‌زاب و سزایه‌، وه‌ بایه‌ك خوای گه‌وره‌ به‌ ڕه‌حمه‌ت ئه‌ینێرێ [ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ هه‌ورانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ژێرباری كردووه‌ له‌ نێوان ئاسمان و زه‌ویدا [ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (١٦٤) ] ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئایات و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر تواناو ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌ به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه‌ عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه‌.