Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادًۭا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ ٱللَّهِ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَشَدُّ حُبًّۭا لِّلَّهِ ۗ وَلَوْ يَرَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِذْ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًۭا وَأَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعَذَابِ ﴾
“And yet there are people who choose to believe in beings that allegedly rival God, loving them as [only] God should be loved: whereas those who have attained to faith love God more than all else. If they who are bent on evildoing could but see - as see they will when they are made to suffer [on Resurrection Day] -that all might belongs to God alone, and that God is severe in [meting out] punishment!”
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا ] له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن جگه له خوای گه‌وره ئه‌كه‌نه شه‌ریك و هاوشێوه بۆ خوای گه‌وره [ يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ] ئه‌و شه‌ریكانه‌یان خۆش ئه‌وێ وه‌كو خۆشه‌ویستی خوا، چه‌ندێك خوای گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ ئه‌وانیشیان به‌ئه‌ندازه‌ی خوای گه‌وره خۆش ئه‌وێ، یاخود بته‌كانیان خۆش ئه‌وێ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیمانداران خوایان خۆش ئه‌وێ [ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ ] به‌ڵام باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌یان له‌وان خۆشتر ئه‌وێ، یان ئیمانداران خوای گه‌وره‌یان زیاتر خۆش ئه‌وێ له خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ بته‌كانیان ئه‌و دوو ته‌فسیره‌ی هه‌یه [ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ] ئای ئه‌و سته‌مكارانه كه كه‌سانێكیان كردووه به شه‌ریك و وه‌كو خوای گه‌وره خۆشیانیان ئه‌وێ كاتێك كه له ڕۆژی قیامه‌ت سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن ئه‌وكاته ئه‌زانن كه هێزو توانا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوایه‌كانی ئه‌وان بێ ده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر لابده‌ن [ وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ (١٦٥) ] وه سزای خوای گه‌وره یه‌كجار سه‌خته.