Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ كَمَثَلِ ٱلَّذِى يَنْعِقُ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَآءًۭ وَنِدَآءًۭ ۚ صُمٌّۢ بُكْمٌ عُمْىٌۭ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ﴾
“And so, the parable of those who re bent on denying the truth is that of the beast which hears the shepherd's cry, and hears in it nothing but the sound of a voice and a call. Deaf are they, and dumb, and blind: for they do not use their reason.”
[ وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ ] وه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافرن له گومڕایی و نه‌زانیدا، وه نموونه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه ئامۆژگاریكارو بانگخوازیانه‌و بانگیان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست وه‌كو نموونه‌ی شوانێك وایه كه بانگ له ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌كات [ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَاءً وَنِدَاءً ] كه ئه‌وان ته‌نها ئه‌بیستن به‌ڵام لێی تێ ناگه‌ن چه‌ندێك شوانه‌كه بانگ له ئاژه‌ڵه‌كانی بكات ته‌نها گوێیان له ده‌نگێتی ده‌نگی ئه‌بیستن به‌ڵام هیچ شتێكی لێ تێ ناگه‌ن، كافره‌كانیش گوێیان له ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم به‌ڵام هیچ شتێكی لێ تێناگه‌ن [ صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (١٧١) ] ئه‌وانه كه‌ڕن ڵاڵن كوێرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان عه‌قڵیان به هیچ شتێك‌دا ناشكێ وه توانای ئه‌وه‌یان نیه نه حه‌ق ئه‌بینن نه حه‌ق ئه‌بیستن نه حه‌ق ئه‌ڵێن، خوای گه‌وره مۆری به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ندامانه‌یاندا داوه.