Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيْرِ ٱللَّهِ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَلَآ إِثْمَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴾
“He has forbidden to you only carrion, and blood, and the flesh of swine, and that over which any name other than God's has been invoked; but if one is driven by necessity - neither coveting it nor exceeding his immediate need -no sin shall be upon him: for, behold, God is much-forgiving, a dispenser of grace.”
[ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ ] ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره لێتانی حه‌رام كردووه بزانن مرداره‌وه بووی وشكانی نه‌ك ده‌ریا هی ده‌ریا حه‌ڵاڵه [ وَالدَّمَ ] وه خوێنیش جگه له جه‌رگ و سپڵ كه حه‌ڵاڵه [ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ ] وه گۆشتی به‌راز كه حه‌رامه به‌هه‌موو شێوازێك [ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ ] وه هه‌ر ئاژه‌ڵێك كه بۆ جگه له خوا سه‌ر ئه‌بڕێت یان ناوی جگه له خوای له‌سه‌ر ئه‌هێنرێت [ فَمَنِ اضْطُرَّ ] له‌م مرداره‌وه‌بوو له خوێن و له گۆشتی به‌رازو له ئاژه‌ڵێك كه بۆ جگه له خوا سه‌ربڕابێ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ناچار بوو له ناچاری و زه‌روره‌تدا لێی بخوات بۆ ئه‌وه‌ی له برسا نه‌مرێت دروسته [ غَيْرَ بَاغٍ ] به‌ڵام زیادڕه‌وی نه‌كات و تێری لی نه‌خوات به‌ڵكو ئه‌وه‌نده بخوات كه نه‌مرێ [ وَلَا عَادٍ ] وه جارێكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری [ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] ئه‌وه تاوانبار نابێ خوای گه‌وره ڕوخسه‌تی پێداوه بۆ زه‌روره‌ت و ناچاری یه [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٧٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.