Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَشْتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴾
“VERILY, as for those who suppress aught of the revelation which God has bestowed from on high, and barter it away for a trifling gain - they but fill their bellies with fire. And God will not speak unto them on the Day of Resurrection, nor will He cleanse them [of their sins]; and grievous suffering awaits them.”
{سزای ئەوانەی بە دین دونیا دەستدەخەن} [ إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ الْكِتَابِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و شتانه ئه‌شارنه‌وه كه خوای گه‌وره له كتابدا دایبه‌زاندووه دیسان جووله‌كه‌یه كه سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌شارنه‌وه كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا خوای گه‌وره باسی كردووه [ وَيَشْتَرُونَ بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئه‌وانه به‌م كاره‌یان شتێكی كه‌م له دونیای پێ ده‌ست ئه‌خه‌ن [ أُولَئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ إِلَّا النَّارَ ] ئا ئه‌مانه هیچ شتێك ناخۆن و ئه‌وه‌ی كه په‌یدای ئه‌كه‌ن به‌شاردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قه ته‌نها ئاگرێكه له‌ناو سكیاندا ده‌بێته هۆی سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان [ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ ] وه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات قسه‌یه‌ك كه پێیان خۆشه چونكه لێیان توڕه‌یه، وه پاكیان ناكاته‌وه له كرده‌وه پیسه‌كانیان [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٤) ] وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ داناون.