Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلْقِصَاصُ فِى ٱلْقَتْلَى ۖ ٱلْحُرُّ بِٱلْحُرِّ وَٱلْعَبْدُ بِٱلْعَبْدِ وَٱلْأُنثَىٰ بِٱلْأُنثَىٰ ۚ فَمَنْ عُفِىَ لَهُۥ مِنْ أَخِيهِ شَىْءٌۭ فَٱتِّبَاعٌۢ بِٱلْمَعْرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَٰنٍۢ ۗ ذَٰلِكَ تَخْفِيفٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌۭ ۗ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Just retribution is ordained for you in cases of killing: the free for the free, and the slave for the slave, and the woman for the woman. And if something [of his guilt] is remitted to a guilty person by his brother, this [remission] shall be adhered to with fairness, and restitution to his fellow-man shall be made in a goodly manner. This is an alleviation from your Sustainer, and an act of His grace. And for him who, none the less, wilfully transgresses the bounds of what is right, there is grievous suffering in store:”
{تۆڵەسەندنەوە لە كوشتندا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له كوشتندا له‌سه‌رتان پێویست كردووه، كه‌سێك به‌ناحه‌ق كه‌سێك ئه‌كوژێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه [ الْحُرُّ بِالْحُرِّ ] ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئازاده ئازادی كوشتبوو ئازاده‌كه ئه‌كوژرێته‌وه [ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ ] كۆیله به كۆیله [ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى ] وه ئافره‌ت به ئافره‌ت، وه پیاویش ئافره‌ت بكوژێت ئه‌كوژرێته‌وه، چونكه مه‌نسوخه به[ النَّفْسُ بِالنَّفْسِ ] [ فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك له بكوژه‌كه خۆش‌بوو (كه به براكه‌ی ناوی بردووه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به تاوانی گه‌وره مرۆڤـ كافر نابێت، موسڵمانێكی كوشتووه‌و خوای گه‌وره بكوژه‌كه به برای كه‌سوكاری كوژراوه‌كه ناوده‌بات) [ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌وه كه داوای حه‌قه‌كه‌ی كرد با به‌چاكه داوا بكات واته: ئه‌گه‌ر هاتوو دییه‌كه‌و خوێنه‌كه‌تان سه‌ند مۆڵه‌تی بده‌ن [ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ] بكوژه‌كه‌یش با به‌جوانی پاره‌كه بدات و موماته‌ڵه‌و فێڵ نه‌كات و دوای نه‌خات [ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ ] سه‌ندنی خوێنه‌كه‌و نه‌كوشتنه‌وه‌ی بكوژه‌كه ئاسانكاریه‌كه له په‌روه‌ردگاره‌وه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ ] له دوای ئه‌مه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكات واته: ئه‌گه‌ر به پیاوكوژه‌كه‌ت وت لێت خۆشبووم به‌ڵام دوایی بڕۆی بیكوژیته‌وه ئه‌وه ده‌ستدرێژییه، یان پاره‌كه‌ت وه‌رگرت پاشان بیكوژیته‌وه ئه‌وه ده‌ستدرێژییه [ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٨) ] ئه‌و كه‌سانه سزای به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.