Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍۢ فَعِدَّةٌۭ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌۭ طَعَامُ مِسْكِينٍۢ ۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًۭا فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ ۚ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴾
“[fasting] during a certain number of days. But whoever of you is ill, or on a journey, [shall fast instead for the same] number of other days; and [in such cases] it is incumbent upon those who can afford it to make sacrifice by feeding a needy person. And whoever does more good than he is bound to do does good unto himself thereby; for to fast is to do good unto yourselves - if you but knew it.”
[ أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ ] مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراوه (٢٩ یان ٣٠ رۆژه) [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] جا هه‌ر كه‌سێك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی به‌ڕۆژوو بێت یاخود له سه‌فه‌ردا بوو ڕێبوار بوو له ده‌ره‌وه‌ی شار بوو [ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ] ئه‌وه ئه‌توانێ له دوای ڕه‌مه‌زان به قه‌زا ئه‌و ڕۆژانه بگێڕێته‌وه [ وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژوو مه‌شه‌قه‌یه له‌سه‌ریان و له توانایاندا نیه وه‌كو پیره‌مێردو، پیره‌ژن و، ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو، نه‌خۆشی به‌رده‌وام ئه‌وه فیدیه ئه‌ده‌ن له‌بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی فه‌قیرێك، یاخود نیو صاع له خواردن ئه‌دات كه صاعێك دوو كیۆ و چل گرامه، وه له سه‌ره‌تای ئیسلامدا خه‌ڵكی سه‌رپشك بوون له به‌ڕۆژوو بوون یان فیدیه دان ئاره‌زوی خۆیان بوو پاشان به به‌ڕۆژوو بوونی مانگی ره‌مه‌زان نه‌سخ بووه‌وه‌و فیدیه بۆ پیرو به‌ساڵاچوو و ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌رو نه‌خۆشی به‌رده‌وام مایه‌وه [ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش زیاتر ئه‌دات له‌بری هه‌ر ڕۆژێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك تێر ئه‌كات یان چه‌ند كیلۆیه‌ك ئه‌دات ئه‌وه زیاده خێرێكه بۆ خۆی ئه‌یكات و باشتره بۆی [ وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١٨٤) ] به‌ڵام كه‌سێك كه بتوانێ به‌ڕۆژوو بوون باشتره بۆی ئه‌گه‌ر ئه‌زانن.