Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لِى وَلْيُؤْمِنُوا۟ بِى لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ﴾
“AND IF My servants ask thee about Me - behold, I am near; I respond to the call of him who calls, whenever he calls unto Me: let them, then, respond unto Me, and believe in Me, so that they might follow the right way.”
[ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی من پرسیاری منیان لێت كرد ئه‌وه من لێیانه‌وه نزیكم به زانست و زانیاری و بیستن و بینین و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و ویست و ئیراده، به‌ڵام زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رشه [ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ] هه‌ر كه‌سێك له من بپاڕێته‌وه ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه یان ئه‌وه‌تا بۆی جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، یان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لائه‌ده‌م، یان له قیامه‌تدا پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه [ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (١٨٦) ] به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش با له من بپاڕێنه‌وه، یان وه‌ڵامی بانگه‌وازی من بده‌نه‌وه، وه با ئیمانم پێ بێنن به‌ڵكو خوای گه‌وره بیانخاته سه‌ر ڕێگای ڕاست و هیدایه‌تیان بدات.