Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمْ ۚ هُنَّ لِبَاسٌۭ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌۭ لَّهُنَّ ۗ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ ۖ فَٱلْـَٰٔنَ بَٰشِرُوهُنَّ وَٱبْتَغُوا۟ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلْخَيْطُ ٱلْأَبْيَضُ مِنَ ٱلْخَيْطِ ٱلْأَسْوَدِ مِنَ ٱلْفَجْرِ ۖ ثُمَّ أَتِمُّوا۟ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيْلِ ۚ وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَٰكِفُونَ فِى ٱلْمَسَٰجِدِ ۗ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴾
“IT IS lawful for you to go in unto your wives during the night preceding the [day's] fast: they are as a garment for you, and you are as a garment for them. God is aware that you would have deprived yourselves of this right, and so He has turned unto you in His mercy and removed this hardship from you. Now, then, you may lie with them skin to skin, and avail yourselves of that which God has ordained for you, and eat and drink until you can discern the white streak of dawn against the blackness of night, and then resume fasting until nightfall; but do not lie with them skin to skin when you are about to abide in meditation in houses of worship. These are the bounds set by God: do not, then, offend against them - [for] it is thus that God makes clear His messages unto mankind, so that they might remain conscious of Him.”
{هەندێك لە ئەحكامەكانی رۆژوو} [ أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ ] له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا خوای گه‌وره بۆتانی حه‌ڵاڵ كردووه كه بچنه لای خێزانه‌كانتان و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ ] ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كتری ئه‌بن [ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَخْتَانُونَ أَنْفُسَكُمْ ] خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه ئێوه خۆتان بۆ ناگیرێ له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا كه نزیك ئه‌بنه‌وه له خێزانه‌كانتان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خیانه‌ت ئه‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ نه‌بوایه [ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ] بۆیه خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێتان قبووڵ كرد وه ڕێگای پێتان دا له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا بچنه لای خێزانه‌كانتان [ وَعَفَا عَنْكُمْ ] وه لێتان بووراوه‌و بۆی ئاسان و فراوان كردن [ فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ ] ئێستا ئێوه ئه‌توانن بچنه لای خێزانه‌كانتان [ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌وه‌یشی كه خوای گه‌وره بۆتانی نوسیووه داوای بكه‌ن واته: بۆ ئه‌وه‌ی مناڵتان ببێ، یاخود مه‌به‌ست شه‌وی قه‌دره به‌دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن [ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ] ئێوه به شه‌وان بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا په‌تی سپی له په‌تی ڕه‌ش بۆتان جیا ئه‌بێته‌وه له فه‌جردا كه هێڵه سپیه‌كه ئه‌وه‌یه كه له ئاسۆدا به‌پانی ده‌رئه‌كه‌وێ فه‌جری صادقه نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌كو كلكی گورگ باریكه ئه‌وه‌یان فه‌جری كاذبه، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی بیویستایه به‌رۆژوو بێت په‌تێكی سپی و په‌تێكی ره‌شی ده‌به‌سته پێیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بوو له خواردن و خواردنه‌وه تا ده‌یبینین و ده‌رده‌كه‌وتن خوای گه‌وره[ مِنَ الْفَجْرِ ] دابه‌زاند ئه‌و كاته زانیان مه‌به‌ستی خوای گه‌وره شه‌و و رۆژه [ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ] (قه‌یسی كوڕی صیرمه‌ی ئه‌نصاری) به‌رۆژوو بوو له كاركردن گه‌ڕایه‌وه به خێزانه‌كه‌ی وت: هیچ خواردن هه‌یه؟ وتی: نه‌خێر، به‌ڵام ده‌ڕۆم بزانم شتێكت بۆ په‌یدا ناكه‌م، هه‌تا هاته‌وه ئه‌م خه‌وی لێكه‌وت، له سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌ی پێش رۆژوو شكاندن خه‌وی لێبكه‌وتایه نابوایه تا سبه‌ی ئێواره هیچی بخواردایه، ئه‌میش سبه‌ی نیوه‌ڕۆ له‌هۆش خۆی چوو بورایه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم باسكرا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: له فه‌جری صادقه‌وه به‌ڕۆژوو بن وه خۆتان بگرنه‌وه له خواردن و خواردنه‌و جیماع كردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان تا شه‌و [ وَلَا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ] وه له ده شه‌وی كۆتایی كه ئیعتیكافتان كردووه له مزگه‌وتدا ئه‌وكاته به شه‌ویش نابێ بچنه لای خێزانه‌كانتان و لێیان نزیك ببنه‌وه ئه‌وكاته ئیعتیكافه‌كه‌تان هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه [ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا ] ئا ئه‌مه سنووری خوای گه‌وره‌یه ئێوه له سنووره‌كانی خوا نزیك مه‌بنه‌وه‌و مه‌یبه‌زێنن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (١٨٧) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ئه‌كاته‌وه به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن.