Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَٰطِلِ وَتُدْلُوا۟ بِهَآ إِلَى ٱلْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا۟ فَرِيقًۭا مِّنْ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلْإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴾
“AND DEVOUR NOT one another's possessions wrongfully, and neither employ legal artifices with a view to devouring sinfully, and knowingly, anything that by right belongs to others.”
[ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ ] وه ئێوه له نێوان یه‌كتریدا ماڵه‌كانتان به باتڵ و پووچه‌ڵ مه‌خۆن وه‌كو فاڵچی كه پاره‌ی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ئه‌خوا، یان ئه‌وه‌ی كه له‌شفرۆشی ئه‌كات، یان ئه‌وه‌ی كه پاره‌ی عه‌ره‌ق ئه‌خوا، یان پاره‌ی خه‌ڵكت له‌لا بێت و به‌ڵگه‌یان نه‌بێت و تۆیش نكوڵی لی بكه‌یت، یان هه‌ر شتێك كه حه‌رام بێت [ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ ] وه ماڵه‌كانتان مه‌ده‌ن به حاكم و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وه‌كو ڕه‌شوه‌و به‌رتیل [ لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١٨٨) ] بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ماڵی خه‌ڵكی بخۆن به ناحه‌ق و زوڵم وه كاتێك كه خۆشتان ئه‌زانن كه ئه‌مه حه‌رامه وه ماڵی ئێوه نیه وه بۆتان دروست نیه.