Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِىَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلْحَجِّ ۗ وَلَيْسَ ٱلْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰ ۗ وَأْتُوا۟ ٱلْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَٰبِهَا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴾
“THEY WILL ASK thee about the new moons. Say: "They indicate the periods for [various doings of] mankind, including the pilgrimage." However, piety does not consist in your entering houses from the rear, [as it were,] but truly pious is he who is conscious of God. Hence, enter houses through their doors, and remain conscious of God, so that you might attain to a happy state.”
[ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی مانگی یه‌ك شه‌وه تۆ پێیان بڵێ: ئه‌وه میقات و كاتی دیاریكراوه بۆ خه‌ڵكی بۆ به‌ڕۆژوو بوونیان و بۆ هاتنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن و حه‌ج و بۆ عیدده‌ی خێزانه‌كانیان [ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَنْ تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ ظُهُورِهَا وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَى ] وه چاكه ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه بچنه ناو ماڵه‌كانی خۆتانه‌وه به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا ] ئه‌نصاریه‌كان سه‌ره‌تا وابوون له پاش ئه‌وه‌ی كه حه‌جیان ته‌واو ئه‌كرد له پشته‌وه ئه‌چوونه‌وه ناو ماڵی خۆیان، پیاوێك له ده‌رگاوه چووه ماڵی خۆیان ره‌خنه‌یان لێ گرت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، واته: وه له ده‌رگاوه بچنه ژووره‌وه، یان هه‌موو ئیشێك له شوێنی دیاریكراو تایبه‌تی خۆیه‌وه بكه‌ن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (١٨٩) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن به‌ڵكو خوای گه‌وره سه‌رفرازتان بكات.