Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ ﴾
“AND FIGHT in God's cause against those who wage war against you, but do not commit aggression-for, verily, God does not love aggressors.”
[ وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ] وه له پێناو خوای گه‌وره كوشتاری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه كوشتارتان ئه‌كه‌ن به‌ڵام ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له مانگه حه‌رامه‌كان (أشهر الحرم)، كه (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌به) یاخود به‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه بكوژن كه شه‌ڕیان نه‌كردووه له ئافره‌ت و مناڵ و پیرو پیاوی كه‌نیسه‌و كڵێسه، وه له داربڕین و ئاژه‌ڵ كوشتن و شێواندنی لاشه‌ی كوژراوان ئه‌مانه هه‌مووی ده‌ستدرێژیه‌و [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (١٩٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن.