Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلشَّهْرُ ٱلْحَرَامُ بِٱلشَّهْرِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْحُرُمَٰتُ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱعْتَدُوا۟ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا ٱعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ ﴾
“Fight during the sacred months if you are attacked: for a violation of sanctity is [subject to the law of] just retribution. Thus, if anyone commits aggression against you, attack him just as he has attacked you - but remain conscious of God, and know that God is with those who are conscious of Him.”
[ الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ ] ئه‌گه‌ر هاتوو له مانگه‌كانی حه‌رامدا كوشتاری ئێوه‌یان كرد ئه‌وه ئێوه‌ش كوشتاریان بكه‌ن وه‌كو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌وان [ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ] وه ئه‌و شتانه‌یشی كه حه‌رامه له شه‌رعدا پێشێل بكرێ ئه‌وانه تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌ندرێ ئه‌گه‌ر هاتوو زوڵم و سته‌میان كرد [ فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ ] هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستدرێژی كرده سه‌رتان ئێوه‌ش ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ری به هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌رتان نه‌ك زیاتر، وه زوڵمیان لێ مه‌كه‌ن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (١٩٤) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و سنوره‌كانی مه‌به‌زێنن، وه بزانن كه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات و یارمه‌تیان ئه‌دات.