Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلْحَجُّ أَشْهُرٌۭ مَّعْلُومَٰتٌۭ ۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِى ٱلْحَجِّ ۗ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَتَزَوَّدُوا۟ فَإِنَّ خَيْرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقْوَىٰ ۚ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ﴾
“The pilgrimage shall take place in the months appointed for it. And whoever undertakes the pilgrimage in those [months] shall, while on pilgrimage, abstain from lewd speech, from all wicked conduct, and from quarrelling; and whatever good you may do, God is aware of it. And make provision for yourselves - but, verily, the best of all provisions is God-consciousness: remain, then, conscious of Me, O you who are endowed with insight!”
[ الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ ] كاتی حه‌ج چه‌ند مانگێكی دیاری كراوه كه (شه‌وال و ذو القعدة و ذو الحجة) یه، یاخود وتراوه: (شه‌وال و ذو القعدة و ده‌ی ذو الحجة) یه [ فَمَنْ فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئیحرامی به‌ست ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ری حه‌ج بكات [ فَلَا رَفَثَ ] ئه‌وكاته كه ئیحرامی به‌ست نابێ جیماع بكات و بچێته لای خێزانی، یان قسه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بكات [ وَلَا فُسُوقَ ] وه نابێ له سنووری شه‌رع ده‌رچێ به‌وه‌ی كه سه‌ری بتاشێ یان هه‌ر شتێكی تر بكات، یان زوڵم بكات یان قسه‌ی ناشرین بكات [ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ ] وه نابێ ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكات له كاتی حه‌جدا [ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ] وه‌ئێوه هه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌و پاداشتتان ده‌داته‌وه [ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى ] خه‌ڵكی یه‌مه‌ن حه‌جیان ده‌كردو خواردنیان له‌گه‌ڵ خۆیان ناهێناو ئه‌یانووت: ئێمه ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ینه سه‌ر خوا، كه ده‌گه‌یشتنه مه‌ككه داوایان له خه‌ڵكی ده‌كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: زادیش له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن به‌ڵام باشترین زادیش ته‌قوای خوای گه‌وره‌یه بۆ قیامه‌ت، وه زادی دونیاش خواردنه‌كه‌یه كه یارمه‌تیده‌رته له‌سه‌ر ته‌قوا [ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٧) ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵن ته‌قوای من بكه‌ن و خۆتان له تاوان بپارێزن و به ته‌نها له من بترسێن.