Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَكَادُ ٱلْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَٰرَهُمْ ۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوْا۟ فِيهِ وَإِذَآ أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا۟ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَٰرِهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“The lightning well-nigh takes away their sight; whenever it gives them light, they advance therein, and whenever darkness falls around them, they stand still. And if God so willed, He could indeed take away their hearing and their sight: for, verily, God has the power to will anything.”
[ يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ ] نزیكه ئه‌و هه‌وره بروسكه‌یه چاویان ده‌ربكات، واته: ئایه‌ته‌كانی قورئان نزیكه ئابڕوویان ببات و په‌رده له‌سه‌ر نهێنیه‌كانیان هه‌ڵماڵێ [ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُمْ مَشَوْا فِيهِ ] هه‌ر ئه‌وه‌نده كاتێك كه ئه‌و هه‌وره بروسكه‌یه كه ڕووناكییه‌ك ئه‌كات كه‌مێك به‌ر پێیان ڕووناك ئه‌بێ ئه‌وان به‌و ڕووناكییه ئه‌ڕۆن [ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا ] وه كاتێك كه تاریك ئه‌بێته‌وه ڕائه‌وه‌ستن توانای ڕۆیشتنیان نابێ واته: كاتێك كه سه‌روه‌ت و سامانیان زۆر بێ و غه‌نیمه‌تیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ئه‌ڕۆن و ئه‌ڵێن: دینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم حه‌قه، به‌ڵام كاتێك كه نه‌بێ یان تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و ترسێك ببن ئه‌و كاته ئه‌ڵێن: دینی محمد صلی الله علیه وسلم ناحه‌قه‌و پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌سته‌وه‌ری بیستن و بینینیان لێئه‌سه‌نێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٠) ] وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.