Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْرِى نَفْسَهُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴾
“But there is [also] a kind of man who would willingly sell his own self in order to please God: and God is most compassionate towards His servants.”
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه نه‌فسی خۆیان فرۆشتووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (صوهه‌یبی رۆمی) دابه‌زی كه كۆچی كرد بۆ مه‌دینه كافران دوای كه‌وتن رێگری لی بكه‌ن وتی له مه‌ككه پاره‌م به‌جێهێشتووه هه‌مووی بۆ ئێوه ته‌نها رێگه‌م بده‌ن بگه‌م به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، (موسڵمانی راسته‌قینه ده‌بێت به‌م شێوازه راستگۆ بێت ته‌نانه‌ت كافرانیش باوه‌ڕیان پێی كرد كه وتی پاره‌كه‌م له فڵانه شوێن داناوه بڕۆن بیبه‌ن، ئه‌وانیش رێگه‌یان دا‌و رۆیشت)، وه كه گه‌یشت به مه‌دینه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئایه‌ته‌كه‌ی بۆ خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی باوكی یه‌حیا كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ت قازانجی كرد، وه فه‌رمووی: (صوهه‌یب) قازانجی كرد (صوهه‌یب) قازانجی كرد [ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (٢٠٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و میهره‌بانه.