Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًۭى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلْمُتَطَهِّرِينَ ﴾
“AND THEY will ask thee about [woman's] monthly courses. Say: "It is a vulnerable condition. Keep, therefore, aloof from women during their monthly courses, and do not draw near unto them until they are cleansed; and when they are cleansed, go in unto them as God has bidden you to do." Verily, God loves those who turn unto Him in repentance and He loves those who keep themselves pure.”
[ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى ] وه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێ‌نوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه ئه‌و خوێنه پیسه [ فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ] بۆیه له كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه له ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له جیماعدا، كه جوله‌كه ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته حه‌یزه‌وه لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، هاوه‌ڵن پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ ] وه لێیان نزیك مه‌بنه‌وه به جیماع كردن تا سووڕی مانگانه و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه [ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ] ئه‌گه‌ر غوسلیان ده‌ركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته بچنه لایان به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێتان كردووه واته: له شوێنی منداڵ بوونه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه ته‌وبه‌كارن و له تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه [ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (٢٢٢) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی خۆش ده‌وێت كه خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه له تاوان، یان غوسل ده‌رئه‌كه‌ن.