Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لِّلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍۢ ۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“Those who take an oath that they will not approach their wives shall have four months of grace; and if they go back [on their oath] -behold, God is much-forgiving, a dispenser of grace.”
[ لِلَّذِينَ يُؤْلُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ ] ئه‌وانه‌ی كه (إيلاء) ئه‌كه‌ن له خێزانه‌كانیان، واته: سوێند ئه‌خون كه جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا نه‌كه‌ن ئه‌وه تا چوار مانگ ئه‌توانن چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕیه‌تی له‌وه زیاتر بۆیان نیه له خێزانه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه ده‌بێت یان ته‌ڵاقی بدات یان بچێته‌وه لای [ فَإِنْ فَاءُوا ] ئه‌گه‌ر له‌و سوێنده‌یان گه‌ڕانه‌وه كه سوێندی خواردووه جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نه‌كات و سوێنده‌كه‌ی بشكێنێ وه بچێته‌وه لای خێزانی و كه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌ی بدات ئه‌وه باشتره [ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٢٦) ] وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.