Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلْمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٍۢ ۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِىٓ أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِى ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوٓا۟ إِصْلَٰحًۭا ۚ وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴾
“And the divorced women shall undergo, without remarrying, a waiting-period of three monthly courses: for it is not lawful for them to conceal what God may have created in their wombs, if they believe in God and the Last Day. And during this period their husbands are fully entitled to take them back, if they desire reconciliation; but, in accordance with justice, the rights of the wives [with regard to their husbands] are equal to the [husbands'] rights with regard to them, although men have precedence over them [in this respect]. And God is almighty, wise.”
{عیددەی ئافرەتی تەڵاقدراو} [ وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ ] ئافره‌تانی ته‌ڵاق دراو سێ (قورء) واته: سێ حه‌یز چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌ن ئه‌وه عیدده‌كه‌یانه ئافره‌تێك كه ته‌ڵاق بدرێ عیدده‌كه‌ی سێ حه‌یزه [ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَنْ يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللَّهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ ] وه حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر له ڕه‌حمیاندا دروستی كردبێ نابێ بیشارنه‌وه واته: ئه‌گه‌ر حه‌ملیان هه‌بووبێ و دووگیان بن ئه‌بێ ئاشكرای بكه‌ن، یان ئه‌گه‌ر حه‌یز هات ئه‌بێ ئاشكرای بكه‌ن [ إِنْ كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ئه‌گه‌ر ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُوا إِصْلَاحًا ] وه مێرده‌كانیان له‌هه‌موو كه‌س له‌پێشترو شایه‌نترن به‌وه‌ی كه ئه‌و ئافره‌تانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خۆیان كه ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌م بێت، واته: ڕه‌جعی بێ ئه‌توانن بیگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌نه‌بێ كه زیان به‌و ئافره‌تانه بگه‌یه‌نن به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئیصڵاح و چاكسازی بێت [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] وه چۆن پیاوان مافیان له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه به‌هه‌مان شێوه ئافره‌تانیش مافیان له‌سه‌ر پیاوان هه‌یه [ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ] به‌ڵام پیاوان پله‌یه‌كیان به‌سه‌رووی ئافره‌تانه‌وه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ر پێویسته وه به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خێزان له‌سه‌ریانه [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٢٨) ] وه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه.