Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوْا۟ بَيْنَهُم بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۗ ذَٰلِكُمْ أَزْكَىٰ لَكُمْ وَأَطْهَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴾
“And when you divorce women, and they have come to the end of their waiting-term, hinder them not from marrying other men if they have agreed with each other in a fair manner. This is an admonition unto every one of you who believes in God and the Last Day; it is the most virtuous [way] for you, and the cleanest. And God knows, whereas you do not know.”
[ وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانی خۆتان ته‌ڵاقدا وه كاتی عیدده‌یان ته‌واو بوو ئه‌وه ڕێگریان لێ مه‌كه‌ن كه بۆ خۆیان شوو بكه‌نه‌وه، هه‌یه كه ژنه‌كه‌شی ته‌ڵاق دا دواتر نایه‌لێت شوو بكاته‌وه، حه‌رامه‌و وازی لێ بێنه‌و ڕێگری لێ مه‌كه با بۆ خۆی شوو بكاته‌وه، یاخود ته‌ڵاقه‌كه ڕه‌جعی یه باوكی ئافره‌ته‌كه یاخود براكانی نه‌یه‌لن بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌ی خۆی حه‌رامه‌و تاوانبار ده‌بن، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (مه‌عقیلی كوڕی یه‌سار) دابه‌زی كه خوشكه‌كه‌ی ته‌ڵاق دراو عیدده‌ی ته‌واو بوو رازی نه‌بوو بیداته‌وه به مێرده‌كه‌ی، به‌ڵام كه ئایه‌ته‌كه دابه‌زی رازی بوو [ إِذَا تَرَاضَوْا بَيْنَهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ] كه ئه‌وان به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردووكیان به‌یه‌كتری ڕازی بوون به‌چاكه [ ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ ] خوای گه‌وره ئامۆژگاریتان ئه‌كات وه‌فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌مه [ مَنْ كَانَ مِنْكُمْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئێوه كه ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێت [ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ ] ئه‌مه بۆتان باشتر‌و پاكتره [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٢٣٢) ] خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه چی بۆ ئێوه باشه وه ئێوه نایزانن.