Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَٰجًۭا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَعَشْرًۭا ۖ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِىٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴾
“And if any of you die and leave wives behind, they shall undergo, without remarrying, a waiting-period of four months and ten days; whereupon, when they have reached the end of their waiting-term, there shall be no sin in whatever they may do with their persons in a lawful manner. And God is aware of all that you do.”
{عیددەی ئافرەتی مێرد مردوو} [ وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك له ئێوه مرد وه خێزانی به‌جێهێشت ئه‌وه عیدده‌كه‌یان چوار مانگ و ده ڕۆژه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار مانگ ئه‌وه دروست بوونی مناڵ و كۆرپه‌یه وه ده ڕۆژیش ئیحتیاته [ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِي أَنْفُسِهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] وه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كاتی خۆی و عیدده‌كه‌ی ته‌واو بوو ئه‌و كاته دروسته خۆی بڕازێنێته‌وه وه خۆی ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه شوو بكات به‌ڵام به‌چاكه شتێك نه‌كات كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رع بێت یان پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی جوان بێت [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٢٣٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.