Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُم بِهِۦ مِنْ خِطْبَةِ ٱلنِّسَآءِ أَوْ أَكْنَنتُمْ فِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ وَلَٰكِن لَّا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّآ أَن تَقُولُوا۟ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ۚ وَلَا تَعْزِمُوا۟ عُقْدَةَ ٱلنِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْكِتَٰبُ أَجَلَهُۥ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ فَٱحْذَرُوهُ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ ﴾
“But you will incur no sin if you give a hint of [an intended] marriage-offer to [any of] these women, or if you conceive such an intention without making it obvious: [for] God knows that you intend to ask them in marriage. Do not, however, plight your troth with them in secret, but speak only in a decent manner; and do not proceed with tying the marriage-knot ere the ordained [term of waiting] has come to its end. And know that God knows what is in your minds, and therefore remain conscious of Him; and know, too, that God is much-forgiving, forbearing.”
[ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا عَرَّضْتُمْ بِهِ مِنْ خِطْبَةِ النِّسَاءِ ] وه ئێوه گوناهبار نابن كه ئه‌گه‌ر به (تعريض) و ناڕاشكاوی و ناڕاسته‌وخۆ داوای ئافره‌ت بكه‌ن كه له عیدده‌دا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵێی: من پێویستم به ئافره‌ته و ئه‌مه‌وێ ژن بێنم، یان ئاواته‌خوازم خوا ئافره‌تێكی باشم به قسمه‌ت بكات، شتێكی له‌و جۆره [ أَوْ أَكْنَنْتُمْ فِي أَنْفُسِكُمْ ] یاخود له نه‌فسی خۆتاندا بیشارنه‌وه تا ئه‌و ئافره‌ته عیدده‌كه‌ی ته‌واو ئه‌بێ [ عَلِمَ اللَّهُ أَنَّكُمْ سَتَذْكُرُونَهُنَّ ] خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه ئێوه ئارام ناگرن وه هه‌ر ده‌ریئه‌بڕن و باسی ئه‌كه‌ن بۆیه خوای گه‌وره ڕێگای دا به ناڕاسته‌وخۆ باسی بكه‌ن [ وَلَكِنْ لَا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا ] به‌ڵام نه‌چن به نهێنی به ئافره‌ته‌كه بڵێن: شووم پێ بكه یان بڵێی: چاوه‌ڕێت ئه‌كه‌م، یان به‌ڵێنی لێ وه‌ربگریت كه شوو به جگه له تۆ نه‌كات كه هێشتا ئه‌و له كاتی عیدده‌دایه [ إِلَّا أَنْ تَقُولُوا قَوْلًا مَعْرُوفًا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو قسه‌یه‌كی باش بكه‌ن وتمان: ئه‌وه‌ی كه ڕێگه‌ی پێدراوه به‌ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ: ئه‌مه‌وێ ژن بێنم یان پێویستم به ژن هێنانه، یان به وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی بڵێیت [ وَلَا تَعْزِمُوا عُقْدَةَ النِّكَاحِ حَتَّى يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَهُ ] وه عه‌قدی نیكاحه‌كه دامه‌مه‌زرێنن تا عیدده‌ی ئه‌و ئافره‌ته ته‌واو ده‌بێت [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي أَنْفُسِكُمْ فَاحْذَرُوهُ ] وه بزانن خوای گه‌وره عیلم و زانیاری به هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له ناخی ئێوه‌دایه هه‌یه بۆیه خۆتان بپارێزن له سزای خوای گه‌وره [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ (٢٣٥) ] وه بزانن خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به حیلم و له‌سه‌رخۆیه‌و په‌له ناكات له سزادانی به‌نده‌كانی.