Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِن طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةًۭ فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّآ أَن يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَا۟ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ عُقْدَةُ ٱلنِّكَاحِ ۚ وَأَن تَعْفُوٓا۟ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنسَوُا۟ ٱلْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴾
“And if you divorce them before having touched them, but after having settled a dower upon them, then [give them] half of what you have settled - unless it be that they forgo their claim or he in whose hand is the marriage-tie forgoes his claim [to half of the dower]: and to forgo what is due to you is more in accord with God-consciousness. And forget not [that you are to act with] grace towards one another: verily, God sees all that you do.”
{مارەیی ئافرەتی تەڵاقدراو پێش گواستنەوەی} [ وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق دا پێش ئه‌وه‌ی كه بیانگوازنه‌وه‌و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه ماره‌ییه‌كه‌تان دیاری كردبوو [ فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ ] ئه‌وه ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌یان بده‌نێ، كه‌سێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات پێش ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی بداتێ له پێشه‌كی و پاشه‌كی [ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌كه وتی: هیچم ناوێ و به دڵی خۆی و به ڕه‌زامه‌ندی خۆی لێی خۆش‌بوو [ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ ] یان ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه كه عه‌قدی ماره‌بڕین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ده‌سته له ژنه‌كه خۆش‌بوو وتی: ماره‌ییه‌كه هه‌موویت ئه‌ده‌مێ ئه‌وه ئاساییه [ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] وه ئه‌گه‌ر لێ بوورده‌بن به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌وه نزیكتره له ته‌قواوه [ وَلَا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ] وه ئه‌و فه‌زڵ و چاكه‌یه‌ی كه له نێوانتاندا هه‌بووه بیری مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٣٧) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.