Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًۭا ۖ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُم مَّا لَمْ تَكُونُوا۟ تَعْلَمُونَ ﴾
“But if you are in danger, [pray] walking or riding; and when you are again secure, bear God in mind - since it is He who taught you what you did not previously know.”
[ فَإِنْ خِفْتُمْ فَرِجَالًا أَوْ رُكْبَانًا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو له كاتی جه‌نگدا بوون وه ئه‌ترسان ئه‌توانن نوێژه‌كان به پێوه بكه‌ن یاخود به سواری یه‌وه، وه ڕوتان له قیبله بێ یان نا، وه حه‌ره‌كه بكه‌ن و له كاتی ڕاكردن و هاتن و ڕۆیشتندا نوێژه‌كان بكه‌ن به ئاماژه [ فَإِذَا أَمِنْتُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَمَا عَلَّمَكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ (٢٣٩) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كاتی ئه‌من و ئاسایش‌دا بوون ئه‌وا دیسانه‌وه ئه‌بێ به‌پێوه نوێژ بكه‌ن و ڕووتان له قیبله بێت و مه‌رج و ڕوكنه‌كانی تیا جێبه‌جێ بكه‌ن وه زیكر‌و یادی خوای گه‌وره بكه‌ن به‌و شێوازه‌ی كه فێری كردوون كه پێشتر نه‌تانئه‌زانی.