Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًۭا ۚ قَالُوٓا۟ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِٱلْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةًۭ مِّنَ ٱلْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُۥ بَسْطَةًۭ فِى ٱلْعِلْمِ وَٱلْجِسْمِ ۖ وَٱللَّهُ يُؤْتِى مُلْكَهُۥ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴾
“And their prophet said unto those elders: "Behold, now God has raised up Saul to be your king." They said: "How can he have dominion over us when we have a better claim to dominion than he, and he has not [even] been endowed with abundant wealth?" [The prophet] replied: "Behold, God has exalted him above you, and endowed him abundantly with knowledge and bodily perfection. And God bestows His dominion upon whom He wills: for God is infinite, all-knowing."”
[ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ] پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پێی فه‌رموون: ئه‌وه خوای گه‌وره (طالوتی) بۆ ناردوون وه‌كو پاشایه‌ك له ژێر ئاڵای ئه‌ودا كوشتار بكه‌ن [ قَالُوا أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ ] وتیان: چۆن ئه‌بێ ئه‌و ببێ به مه‌لیك و پاشای ئێمه له كاتێكدا كه ئێمه شایانترین له‌و كه ببین به مه‌لیك [ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِنَ الْمَالِ ] وه سه‌روه‌ت و سامانیشی زۆر نیه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند نیه [ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ] پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان فه‌رمووی: خوای گه‌وره ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر ئێوه‌دا وه ئه‌و له ڕووی زانست و زانیاری له ئێوه زاناتره، وه له ڕووی لاشه‌یشه‌و له ئێوه به‌هێزتره وه توانای به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگی هه‌یه [ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ ] وه خوای گه‌وره‌ش موڵكی خۆی به هه‌ر كه‌سێك ئه‌به‌خشێ كه خۆی ویستی لێ بێ [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٤٧) ] وه فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌وه‌ی كه كێ گونجاوه بۆ مه‌لیك و پادشایه‌تی و كێ گونجاو نیه.