Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ ءَايَةَ مُلْكِهِۦٓ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحْمِلُهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴾
“And their prophet said unto them: "Behold, it shall be a sign of his [rightful] dominion that you will be granted a heart endowed by your Sustainer with inner peace and with all that is enduring in the angel-borne heritage left behind by the House of Moses and the House of Aaron. Herein, behold, there shall indeed be a sign for you if you are [truly] believers."”
[ وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموون: نیشانه‌ی موڵكی ئه‌و پاشایه ئه‌وه‌یه كه تابوتێكتان بۆ دێنێت تابوته‌كه مه‌لائیكه‌ت هه‌ڵی گرتووه له نێوان زه‌وی و ئاسماندا به‌چاو خۆتان ئه‌بینن كه ئه‌و تابوته دائه‌نێ هێمنی و ئارامی تیایه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه، وه دڵ و ده‌روونتان هێمن و ئارام ئه‌كات و دامه‌زراوتان ئه‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌یشتن به دوژمن [ وَبَقِيَّةٌ مِمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ ] وه هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی كه موسی و هارون یان ئالی موسی و هارون به‌جێیان هێشتووه كه عه‌صاكه‌ی موسی و هه‌ندێ له‌و له‌وحانه‌ی كه ته‌وراتی تیا نووسرابوو وه كۆمه‌ڵێ له‌و شتانه له‌ناو ئه‌و تابووته‌دا بوو [ تَحْمِلُهُ الْمَلَائِكَةُ ] كه مه‌لائیكه‌ته‌كان هه‌ڵیان گرتبوو [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٢٤٨) ] ئه‌مه به‌ڕاستی نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كه بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان هه‌بێت.