Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلْجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍۢ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِۦ ۚ فَشَرِبُوا۟ مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ قَالُوا۟ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍۢ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةًۭ كَثِيرَةًۢ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ﴾
“And when Saul set out with his forces, he said: "Behold, God will now try you by a river: he who shall drink of it will not belong to me, whereas he who shall refrain from tasting it - he, indeed, will belong to me; but forgiven shall be he who shall scoop up but a single handful." However, save for a few of them, they all drank [their fill] of it. And as soon as he and those who had kept faith with him had crossed the river, the others said: "No strength have we today [to stand up] against Goliath and his forces!" [Yet] those who knew with certainty that they were destined to meet God, replied: "How often has a small host overcome a great host by God's leave! For God is with those who are patient in adversity."”
[ فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُمْ بِنَهَرٍ ] كاتێك كه (طالوت) سه‌ربازه‌كانی له شار ده‌ركرد و به‌ڕێكه‌وتن پێی فه‌رموون: خوای گه‌وره ئێوه تاقی ئه‌كاته‌وه به ڕووبارێك كه له نێوان ئوردن و فه‌له‌ستین دایه [ فَمَنْ شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي ] جا هه‌ر كه‌سێك له ئاوی ئه‌و ڕووباره بخواته‌وه ئه‌وه له من نیه با شوێنم نه‌كه‌وێت [ وَمَنْ لَمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي ] وه هه‌ر كه‌سێ تامی نه‌كات و لێی نه‌خواته‌وه ئه‌وه له منه [ إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك مشتێك به‌ده‌ستی بخواته‌وه ئه‌وه ڕێگا پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی تامی بكه‌ن و تێنوویه‌تیتان بشكێنن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌وه‌ی به ده‌ستی مشتێكی خوارده‌وه ئه‌وه تێر ئاو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێیخوارده‌وه تێر ئاو نه‌بوو [ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ئاوه‌كه‌یان خوارده‌وه ته‌نها كه‌مێك له‌وان نه‌بێ كه ژماره‌یان وه‌ك له (بوخاری) هاتووه: سێ سه‌دو سیانزه چوارده كه‌سێك بوو به ژماره‌ی ئه‌و صه‌حابانه‌ی به‌شداری جه‌نگی به‌دریان كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم [ فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ] كاتێك (طالوت) خۆی و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه به‌قسه‌یان كرد‌و له ئاوه‌كه‌یان نه‌خوارده‌وه ئه‌و سێ سه‌دو سیانزه چوارده كه‌سه ڕووباره‌كه‌یان تێپه‌ڕاندو ڕۆیشتن [ قَالُوا لَا طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ ] ئینجا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه توانای جالوت و سه‌ربازه‌كانیمان نیه ئه‌وان زۆرن [ قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُمْ مُلَاقُو اللَّهِ كَمْ مِنْ فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ی كه یه‌قینیان هه‌بوو ئه‌گه‌ن به په‌روه‌ردگاریان كه زاناكانیان بوو وتیان: ترستان نه‌بێ چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی كه‌م زاڵ بوونه به‌سه‌ر چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی زۆردا به ئیزنی خوای گه‌وره [ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ (٢٤٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات، وه به‌زۆری نیه.