Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌۭ وَلَا نَوْمٌۭ ۚ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ مَن ذَا ٱلَّذِى يَشْفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَىْءٍۢ مِّنْ عِلْمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۖ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ ﴾
“GOD - there is no deity save Him, the Ever-Living, the Self-Subsistent Fount of All Being. Neither slumber overtakes Him, nor sleep. His is all that is in the heavens and all that is on earth. Who is there that could intercede with Him, unless it be by His leave? He knows all that lies open before men and all that is hidden from them, whereas they cannot attain to aught of His knowledge save that which He wills [them to attain]. His eternal power overspreads the heavens and the earth, and their upholding wearies Him not. And he alone is truly exalted, tremendous.”
{گەورەترین ئایەت لە قورئاندا} [ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ] خوای گه‌وره زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له‌و كه خوایه‌كه هه‌میشه زیندووه هیچ كاتێك مردنی به‌سه‌ردا نایات و له‌ناوچوونی نیه وه هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئیش و كاروباری خه‌ڵكی و بوونه‌وه‌ره [ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ] نه وه‌نه‌وزه‌و خه‌وه‌نوچكه ئه‌یباته‌وه وه نه خه‌ویشی لێ ئه‌كه‌وێ [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] هیچ كه‌سێك ناتوانێ شه‌فاعه‌ت بكات له‌لای خوای گه‌وره ئیلا به‌ئیزنی خوای گه‌وره نه‌بێ كه ئیزن بدات بۆ تكاكارو تكابۆكراوه [ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ] خوای گه‌وره زانیاری هه‌یه به‌وه‌ی كه له پێشیانه‌وه‌یه كه قیامه‌ته وه ئه‌وه‌ی له دوایانه‌وه‌یه كه دونیایه، یاخود زانیاری هه‌یه به رابردوو ئێستا‌و داهاتوو [ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ] به‌ڵام مرۆڤه‌كان هیچ زانیاریه‌كیان به‌خوای گه‌وره‌و سیفاته‌كانی نیه ته‌نها مه‌گه‌ر شتێك كه خوای گه‌وره خۆی ویستی لێی بێ و له قورئاندا ده‌رباره‌ی خۆی ڕوونی كردبێته‌وه [ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] وه كورسی خوای گه‌وره فراوانه به‌فراوانی هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌وی یه‌كه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: (الْكُرْسِيُّ مَوْضِعُ الْقَدَمَيْنِ), (صححه الألباني في تَخْرِيجِ الطَّحَاوِيَّة ص: ٣١١) واته: كورسی شوێن هه‌ردوو پێی خوای گه‌وره‌یه كه چۆنیه‌ته‌كه‌ی ته‌نها خوای گه‌وره خۆی ده‌یزانێت، وه سیفاتی خوای گه‌وره له سیفاتی دروستكراوه‌كان ناچێت [ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ] وه پاراستنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌ڵگرتنی خوای گه‌وره ماندوو ناكات و قورس نیه لای خوای گه‌وره [ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ (٢٥٥) ] وه خوای گه‌وره به‌رزه له زاتی پیرۆزیدا له‌سه‌رووی عه‌رشی پیرۆزه‌وه‌یه، وه له ناو و سیفات و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی، وه خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌یه، كه ئه‌م ئایه‌تی كورسی یه گه‌وره‌ترین ئایه‌ته له قورئانی پیرۆزدا وه فه‌زڵی زۆر گه‌وره‌یه.