Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَآ إِكْرَاهَ فِى ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَىِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴾
“THERE SHALL BE no coercion in matters of faith. Distinct has now become the right way from [the way of] error: hence, he who rejects the powers of evil and believes in God has indeed taken hold of a support most unfailing, which shall never give way: for God is all-hearing, all-knowing.”
{بەزۆر كەس موسڵمان ناكرێت} [ لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ] زۆر له هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن كه موسڵمان بێت، وه خه‌ڵك به ویستی خۆیانه كه موسڵمان ئه‌بن یان نا، هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه بوو ژن له مه‌دینه له پێش ئیسلام كه منداڵی بۆ نه‌مایا نه‌زری ده‌كرد ئه‌گه‌ر منداڵی بۆ بمێنێت بیكات به جوله‌كه، كاتێك كه جوله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) له مه‌دینه ده‌ركران منداڵی ئه‌نصاریه‌كانیان تێدا بوو، كه‌سوكاریان وتیان رێگا ناده‌ین منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا بڕۆن ده‌بێت موسڵمان بن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: كه زۆریان لی مه‌كه‌ن بۆ موسڵمان بوون و ئاره‌زووی خۆیانه [ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان و كوفر و ڕێگای ڕاست و رێگای چه‌وت له یه‌كتری جیا بۆته‌وه‌و بۆ خه‌ڵكی ڕوون بۆته‌وه [ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا ] جا هه‌ر كه‌سێ كوفر به تاغوته‌كان بكات وه ئیمان به‌خوای گه‌وره بێنێ ئه‌وه ده‌ستی گرتووه به حه‌بل و په‌تی هه‌ره به‌هێزه‌وه كه ئیسلام و قورئان و لا إله إلا الله یه كه به‌هیچ شێوازێك ئه‌و حه‌بل و په‌ته پچڕانی بۆ نیه تا ئه‌تگه‌یه‌نێ به به‌هه‌شت [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٥٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.