Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَوْ كَٱلَّذِى مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍۢ وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْىِۦ هَٰذِهِ ٱللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ ثُمَّ بَعَثَهُۥ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِا۟ئَةَ عَامٍۢ فَٱنظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَٱنظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ ۖ وَٱنظُرْ إِلَى ٱلْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًۭا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“Or [art thou, O man, of the same mind] as he who passed by a town deserted by its people, with its roofs caved in, [and] said, "How could God bring all this back to life after its death?" Thereupon God caused him to be dead for a hundred years; where after He brought him back to life [and] said: "How long hast thou remained thus?" He answered: "I have remained thus a day, or part of a day." Said [God]: "Nay, but thou hast remained thus for a hundred years! But look at thy food and thy drink-untouched is it by the passing of years - and look at thine ass! And [We did all this so that We might make thee a symbol unto men. And look at the bones [of animals and men] - how We put them together and then clothe them with flesh!" And when [all this] became clear to him, he said: "I know [now] that God has the power to will anything!"”
{زیندوو كردنەوەی مردوو} [ أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَى قَرْيَةٍ ] یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌لای دێیه‌كدا تێپه‌ڕی كه (عوزێر) پێغه‌مبه‌ر بووه یه‌كێ بووه له پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل له لای (بیت المقد‌س) تێپه‌ڕی له دوای ئه‌وه‌ی كه پاشا (نه‌بوخوتنه‌صر) وێرانی كردبوو [ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا ] وه سه‌قفی خانووه‌كان هه‌مووی ڕووخا بوو به‌سه‌ر دیواره‌كانیدا و كه‌سی تیا نه‌مابوو [ قَالَ أَنَّى يُحْيِي هَذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ] فه‌رمووی: چۆن ئه‌مه له دوای وێران كردن و كاول كردن خوای گه‌وره زیندووی ئه‌كاته‌وه، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناویدا مردوون چۆن خوای گه‌وره زیندوویان ئه‌كاته‌وه [ فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ] خوای گه‌وره سه‌د ساڵ له‌وێدا مراندی پاشان زیندووی كرده‌وه [ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ] پێی فه‌رموو: ئایا تۆ چه‌ندێك لێره مایته‌وه چه‌ندێك مردبوویت؟ [ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ] وتی: ڕۆژێك یان به‌شێك له ڕۆژو كه‌متر له ڕۆژێك مامه‌وه[ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: به‌ڵكو تۆ سه‌د ساڵه لێره ماویته‌وه‌و مردویت [ فَانْظُرْ إِلَى طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ] ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ت بكه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوه زۆره‌دا هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ وَانْظُرْ إِلَى حِمَارِكَ ] وه ته‌ماشای گوێدرێژه‌كه‌ت بكه چۆن پارچه پارچه بووه وه ئێسكه‌كانی ڕزیوه‌و خوای گه‌وره زیندووی ده‌كاته‌وه [ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بكه‌ینه نیشانه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌یان [ وَانْظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنْشِزُهَا ] وه ته‌ماشای ئێسكه‌كانت بكه چۆن هه‌ندێكی به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ندێكی [ ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ] پاشان به گۆشت دای ئه‌پۆشین [ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٥٩) ] كاتێك كه ئه‌مه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت و به چاوی خۆی ئه‌م شته‌ی بینی فه‌رمووی: ئه‌زانم و به‌ڕاستی دڵنیام كه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.