Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّ أَرِنِى كَيْفَ تُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِى ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةًۭ مِّنَ ٱلطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ ٱجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍۢ مِّنْهُنَّ جُزْءًۭا ثُمَّ ٱدْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًۭا ۚ وَٱعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴾
“And, lo, Abraham said: "O my Sustainer! Show me how Thou givest life unto the dead!" Said He: "Hast thou, then, no faith?" (Abraham) answered: "Yea, but [let me see it] so that my heart may be set fully at rest." Said He: "Take, then, four birds and teach them to obey thee; then place them separately on every hill [around thee]; then summon them: they will come flying to thee. And know that God is almighty, wise."”
{ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم داوای بینینی زیندوو كردنەوەی مردوو دەكات} [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى ] كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به په‌روه‌ردگاری فه‌رموو ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌چاو نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه [ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبراهیم ئایا ئیمانت نه‌هێناوه ئیمانت به‌وه نیه كه من توانام هه‌یه له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو [ قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ] فه‌رمووی: به‌ڵێ ئیمانم هه‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه زیاتر دڵم ئارام بێ و ئیمانه‌كه‌ی دڵ و بینینی چاوم یه‌ك بگرێ و له (علم الیقین) ه‌وه به‌رز بمه‌وه بۆ (عین الیقین) [ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: بڕۆ چوار باڵنده بێنه كۆیان بكه‌وه لای خۆت پاشان پارچه پارچه و به‌ش به‌شیان بكه [ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِنْهُنَّ جُزْءًا ] پاشان هه‌ر پارچه‌ی باڵنده‌یه‌ك بخه‌ره سه‌ر شاخێك و لێكیان جیا بكه‌ره‌وه [ ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ] پاشان بانگیان بكه به ئیزنی خوای گه‌وره هه‌موو ئه‌و پارچانه به‌خێرایی ئه‌گه‌نه‌وه به یه‌ك وه زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌فڕن و دێنه‌وه بۆ لات [ وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٦٠) ] وه بزانه كه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.