Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنۢبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِى كُلِّ سُنۢبُلَةٍۢ مِّا۟ئَةُ حَبَّةٍۢ ۗ وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ ﴾
“THE PARABLE of those who spend their possessions for the sake of God is that of a grain out of which grow seven ears, in every ear a hundred grains: for God grants manifold increase unto whom He wills; and God is infinite, all-knowing.”
{فەزڵی بەخشین لە پێناو خوای گەورە} [ مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵه‌كانی خۆیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌به‌خشن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوای گه‌وره له جیهاد كردن‌دا [ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ ] وه‌كو نموونه‌ی جووتیارێك وایه كه ده‌نكێك دانه‌وێڵه ئه‌ڕوێنێ پاشان ئه‌و ده‌نكه حه‌وت گوڵ گه‌نم ئه‌گرێ [ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ ] له هه‌ر گوڵه گه‌نمێكدا سه‌د ده‌نكی تیایه واته: ئه‌كاته حه‌وت سه‌د [ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ ] هێشتا خوای گه‌وره یه‌ك به حه‌وت سه‌د زیاتری ده‌كات، واته: كه‌سێك ئه‌گه‌ر دینارێك بكاته خێر خوای گه‌وره به حه‌وت سه‌د خێر بۆی ئه‌نووسێ تا زیاتریش خوای گه‌وره چه‌ند قاتی ئه‌كات به گوێره‌ی نیه‌تی ئه‌و كه‌سه، وه به گوێره‌ی پێویستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆ خێره‌كه‌ی پێ ئه‌كه‌ی [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٦١) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه.