Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُبْطِلُوا۟ صَدَقَٰتِكُم بِٱلْمَنِّ وَٱلْأَذَىٰ كَٱلَّذِى يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌۭ فَأَصَابَهُۥ وَابِلٌۭ فَتَرَكَهُۥ صَلْدًۭا ۖ لَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍۢ مِّمَّا كَسَبُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ ﴾
“O you who have attained to faith! Do not deprive your charitable deeds of all worth by stressing your own benevolence and hurting [the feelings of the needy], as does he who spends his wealth only to be seen and praised by men, and believes not in God and the Last Day: for his parable is that of a smooth rock with [a little] earth upon it - and then a rainstorm smites it and leaves it hard and bare. Such as these shall have no gain whatever from all their [good] works: for God does not guide people who refuse to acknowledge the truth.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه كاتێك كه صه‌ده‌قه‌و خێرێك ئه‌كه‌ن صه‌ده‌قه‌و خێره‌كه‌تان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه به منه‌ت كرده‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه خێره‌كه‌تان پێی كردووه وه به ئازار دانی به‌قسه‌و تانه‌و ته‌شه‌رو ده‌مدرێژی كردنه سه‌ری [ كَالَّذِي يُنْفِقُ مَالَهُ رِئَاءَ النَّاسِ ] وه‌كو كه‌سێك كه ماڵی خۆی ئه‌به‌خشێ به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتی قیامه‌ت نیه، به‌ڵكو بۆ ریایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك بیبینێ و مه‌دحی بكه‌ن و وه‌سف و سه‌نای بكه‌ن [ وَلَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه [ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سه وه‌كو نموونه‌ی به‌ردێكی لووسی گه‌وره وایه كه خۆڵ و ته‌پوتۆزی پێوه بێت [ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ ] وه بارانێكی به‌لێزمه‌ی سه‌خت ئه‌داته سه‌ر ئه‌و به‌رده گه‌وره لووسه‌دا [ فَتَرَكَهُ صَلْدًا ] كه ئه‌و بارانه به‌لێزمه به‌خوڕه له‌و به‌رده ئه‌دات هیچ ته‌پوتۆزو خۆڵێكی پێوه ناهێلێ و پاكی ئه‌كاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و كه‌سه‌ی كه شتێك ئه‌به‌خشێ وه بۆ ڕیایه‌تی له قیامه‌تدا هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نامێنێ وه‌كو ئه‌و به‌رده كه هیچی پێوه نه‌ماوه [ لَا يَقْدِرُونَ عَلَى شَيْءٍ مِمَّا كَسَبُوا ] وه ئه‌وانه‌ی كه منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ئه‌كه‌ن و ئازاری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن ئه‌و ڕیابازانه له ڕۆژی قیامه‌تدا ناتوانن ئه‌جرو پاداشت كۆ بكه‌نه‌وه یان وه‌ری بگرن شته‌كه‌شیان له ده‌ست چوو وه ئه‌جرو پاداشتیشیان نه‌ما [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٢٦٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادا كه كافرو بێ باوه‌ڕ بن.