Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّآ أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ ۖ وَلَا تَيَمَّمُوا۟ ٱلْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغْمِضُوا۟ فِيهِ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌ ﴾
“O you who have attained to faith! Spend on others out of the good things which you may have acquired, and out of that which We bring forth for you from the earth; and choose not for your spending the bad things which you yourselves would not accept without averting your eyes in disdain. And know that God is self-sufficient, ever to be praised.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنْفِقُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران له پاكترین و حه‌ڵاڵترین شت ببه‌خشن كه هه‌تانه [ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] وه ببه‌خشن له‌وه‌ی كه له‌زه‌ویه‌وه بۆتانمان ده‌ركردووه له به‌روبووم و دانه‌وێڵه، وه له كانزاكان و له‌و خشڵ و زێڕو زیوانه‌ی كه ئه‌یدۆزنه‌وه له‌ناو زه‌ویدا [ وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنْفِقُونَ ] به‌ڵام مه‌به‌ستان ئه‌وه‌نه‌بێ كه كام ماڵه‌ی خراپه ئه‌وه ببه‌خشن خوای گه‌وره ئه‌وه قبوڵ ناكات [ وَلَسْتُمْ بِآخِذِيهِ إِلَّا أَنْ تُغْمِضُوا فِيهِ ] له كاتێكدا كه خۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌و شته خراپه‌تان پێ بدرێ وه‌ری ناگرن، وه ئه‌گه‌ر له بازاڕ بفرۆشرێ نایكڕن، مه‌گه‌ر چاوتان بنوقێنن یان له شه‌رما وه‌ری بگرن، ئه‌نصاریه‌كان له كاتی رنینی خورما له نێوان دوو كۆڵه‌كه‌ی مزگه‌وت خورمایان به حه‌بلێك هه‌ڵده‌واسی و هه‌ژارو موهاجرین ده‌یانخوارد جا پیاوی وا هه‌بوو خورمای خراپ و وشكی ده‌هێنا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، له پاش ئه‌وه باشترین جۆریان ده‌هێنا [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (٢٦٧) ] وه بزانن كه خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆر بێپێویسته وه زۆر حه‌مدو سه‌ناو ستایش و سوپاسكراوه.