Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلشَّيْطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةًۭ مِّنْهُ وَفَضْلًۭا ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴾
“Satan threatens you with the prospect of poverty and bids you to be niggardly, whereas God promises you His forgiveness and bounty; and God is infinite, all-knowing,”
[ الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ ] به‌ڕاستی شه‌یتان وه‌عدو به‌ڵێنی فه‌قیری و هه‌ژاری به ئێوه ئه‌دات و به‌وه ئه‌تانترسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌به‌خشن [ وَيَأْمُرُكُمْ بِالْفَحْشَاءِ ] وه فه‌رمانتان پێ ئه‌كات به به‌دڕه‌وشتی و خراپه‌كاری و چروكی و ڕه‌زیلی [ وَاللَّهُ يَعِدُكُمْ مَغْفِرَةً مِنْهُ وَفَضْلًا ] به‌ڵام خوای گه‌وره وه‌عدو به‌ڵێنی لێخۆشبوو‌ن و فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی داوه به هه‌ر كه‌سێك كه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشێ وه جێی بۆ پڕ ئه‌كاته‌وه وه به‌ره‌كه‌تی تێ ئه‌كات [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٢٦٨) ] به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه.