Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَىٰهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ ۗ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَلِأَنفُسِكُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ ٱللَّهِ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ ﴾
“It is not for thee [O Prophet] to make people follow the right path, since it is God [alone] who guides whom He wills. And whatever good you may spend on others is for your own good, provided that you spend only out of a longing for God's countenance: for, whatever good you may spend will be repaid unto you in full, and you shall not be wronged.”
[ لَيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] هاوه‌ڵان به خزمه هاوبه‌شبڕیارده‌ره‌كانیان نابه‌خشی خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هیدایه‌تی خه‌ڵكی له‌سه‌ر تۆ نیه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه دینه‌كه‌یان پێ بگه‌یه‌نی و ته‌بلیغیان بكه‌یت به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه وویستی لێ بێت و شایانی بێت [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ خَيْرٍ فَلِأَنْفُسِكُمْ ] وه ئێوه هیچ خێرێك نیه كه بیبه‌خشن ئیلا سووده‌كه‌ی بۆ خۆتان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و هیچ سوودێ به‌خوای گه‌وره ناگه‌یه‌نن [ وَمَا تُنْفِقُونَ إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ اللَّهِ ] وه ئێوه هیچ شتێك نابه‌خشن ته‌نها له پێناو رووی پیرۆز‌و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت (واته: مه‌به‌خشن ته‌نها له پێناو ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت) [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ (٢٧٢) ] وه هیچ خێرێك نیه كه بیبه‌خشن ئیلا خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتتان ده‌داته‌وه به چه‌ند قاتێك وه ئێوه سته‌متان لێ ناكرێ.