Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴾
“Those who spend their possessions [for the sake of God] by night and by day, secretly and openly, shall have their reward with their Sustainer; and no fear need they have, and neither shall they grieve.”
[ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن به شه‌و و به‌ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشكرا، پێویستی كرد به نهێنی، وه پێویستی كرد به ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاویان لێ بكات، وه‌نه‌فه‌قه‌ی ماڵ و منداڵی خۆتیش ده‌گرێته‌وه [ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه لای خوای گه‌وره [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه كه مردن ترسیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٢٧٤) ] وه خه‌فه‌ت ناخۆن له ڕابردوویان له دونیادا، چونكه خوای گه‌وره باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.