Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ ٱلرِّبَوٰا۟ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِى يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيْطَٰنُ مِنَ ٱلْمَسِّ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْبَيْعُ مِثْلُ ٱلرِّبَوٰا۟ ۗ وَأَحَلَّ ٱللَّهُ ٱلْبَيْعَ وَحَرَّمَ ٱلرِّبَوٰا۟ ۚ فَمَن جَآءَهُۥ مَوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ فَٱنتَهَىٰ فَلَهُۥ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَنْ عَادَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ ﴾
“THOSE who gorge themselves on usury behave but as he might behave whom Satan has confounded with his touch; for they say, "Buying and selling is but a kind of usury" - the while God has made buying and selling lawful and usury unlawful. Hence, whoever becomes aware of his Sustainer's admonition, and thereupon desists [from usury], may keep his past gains, and it will be for God to judge him; but as for those who return to it -they are destined for the fire, therein to abide!”
{سزای سو‌و خۆر} [ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕیبا ئه‌خۆن له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ڵناسنه‌وه‌و زیندوو ناكرێنه‌وه ئیلا وه‌كو كه‌سێك نه‌بێ كه شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێ و تووشی صه‌رع و په‌ركه‌م و فێ بووبێت، چۆن بێ ئاگایه ئه‌وانیش ئاوا به‌و شێوازه له ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا زیندوو ئه‌كرێنه‌وه (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جنی ده‌چێته له‌شی مرۆڤه‌وه و توشی صه‌رع و په‌ركه‌م و فێ ده‌بێت) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا ] چونكه ئه‌مان له دونیادا وتیان: كڕین و فرۆشتنیش وه‌كو ڕیبایه‌و جیاوازی نیه‌و هه‌ردووكی یه‌كسانه، كه ئه‌مه‌یش ره‌خنه گرتن و نارازی بوون بوو به شه‌رع [ وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ] له كاتێكدا كه جیاوازیان هه‌یه خوای گه‌وره كڕین و فرۆشتنی حه‌ڵاڵ كردووه به‌ڵام ڕیبای حه‌رام كردووه ئیتر ئێوه چۆن ئه‌ڵێن: كڕین و فرۆشتن و ڕیبا فه‌رق و جیاوازیان نیه [ فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى ] جا هه‌ر كه‌سێك ئامۆژگاریه‌كی له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ هات كه ڕیبا حه‌رامه وه ده‌ستی لێ هه‌ڵگرت و وازی لێ هێنا و فه‌رمانی خوای جێبه‌جێ كرد [ فَلَهُ مَا سَلَفَ ] ئه‌وه‌ی كه پێشتر به ڕیبا وه‌ری گرتووه لۆمه ناكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش حه‌رام بوونی ڕیبا ده‌ستی كه‌وتووه [ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ ] وه كاریشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره لێی خۆش بێت [ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٧٥) ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌وه‌ی كه زانی ڕیبا حه‌رامه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕیبا خواردن ئه‌وانه هاوه‌ڵ و ئه‌هلی دۆزه‌خن و ئه‌وان به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه (به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌حه‌ڵاڵی نه‌زانن ئه‌وه به هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا نامێننه‌وه‌و ده‌رده‌كرێن ئه‌گه‌ر شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌نابێت).