Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا۟ فَأْذَنُوا۟ بِحَرْبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَٰلِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ ﴾
“for if you do it not, then know that you are at war with God and His Apostle. But if you repent, then you shall be entitled to [the return of] your principal: you will do no wrong, and neither will you be wronged.”
[ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌مرتان پێ ئه‌كات جێبه‌جێتان نه‌كرد وه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕیبا ئه‌وه جه‌نگێك رابگه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم واته: ئیمام و پێشه‌وای موسڵمانان ئه‌بێ ئیعلانی جه‌نگیان له به‌رامبه‌ردا بكات [ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌وبه‌تان كرد ئه‌وه ده‌ستمایه‌ی خۆتان بۆ خۆتانه [ لَا تَظْلِمُونَ ] زوڵم له كه‌س ناكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئیشتان له‌گه‌ڵیان كردووه به‌وه‌ی كه زیاده و ڕیبایان لێ بسه‌نن [ وَلَا تُظْلَمُونَ (٢٧٩) ] وه ئێوه‌ش زوڵمتان لێ ناكرێ به‌وه‌ی كه ده‌ستمایه‌كه‌یشتان له‌ناو بده‌ن، نه‌خێر ده‌ستمایه‌ی خۆتان بۆ خۆتان ئه‌مێنێته‌وه.