Al-Baqara • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيْنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى فَٱكْتُبُوهُ ۚ وَلْيَكْتُب بَّيْنَكُمْ كَاتِبٌۢ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَن يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُ ۚ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ وَلْيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِى عَلَيْهِ ٱلْحَقُّ سَفِيهًا أَوْ ضَعِيفًا أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُۥ بِٱلْعَدْلِ ۚ وَٱسْتَشْهِدُوا۟ شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌۭ وَٱمْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَىٰهُمَا ٱلْأُخْرَىٰ ۚ وَلَا يَأْبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُوا۟ ۚ وَلَا تَسْـَٔمُوٓا۟ أَن تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَٰدَةِ وَأَدْنَىٰٓ أَلَّا تَرْتَابُوٓا۟ ۖ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً حَاضِرَةًۭ تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ۗ وَأَشْهِدُوٓا۟ إِذَا تَبَايَعْتُمْ ۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٌۭ وَلَا شَهِيدٌۭ ۚ وَإِن تَفْعَلُوا۟ فَإِنَّهُۥ فُسُوقٌۢ بِكُمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Whenever you give or take credit for a stated term, set it down in writing. And let a scribe write it down equitably between you; and no scribe shall refuse to write as God has taught him: thus shall he write. And let him who contracts the debt dictate; and let him be conscious of God, his Sustainer, and not weaken anything of his undertaking. And if he who contracts the debt is weak of mind or body, or, is not able to dictate himself, then let him who watches over his interests dictate equitably. And call upon two of your men to act as witnesses; and if two men are not available, then a man and two women from among such as are acceptable to you as witnesses, so that if one of them should make a mistake, the other could remind her. And the witnesses must not refuse [to give evidence] whenever they are called upon. And be not loath to write down every contractual provision, be it small or great, together with the time at which it falls due; this is more equitable in the sight of God, more reliable as evidence, and more likely to prevent you from having doubts [later]. If, however, [the transaction] concerns ready merchandise which you transfer directly unto one another, you will incur no sin if you do not write it down. And have witnesses whenever you trade with one another, but neither scribe nor witness must suffer harm; for if you do [them harm], behold, it will be sinful conduct on your part. And remain conscious of God, since it is God who teaches you [herewith] - and God has full knowledge of everything.”
{درێژترین ئایەت لە قورئاندا ئایەتی قەرزە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَاكْتُبُوهُ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌رزتان به كه‌سێك دا بۆ كاتێكی دیاریكراو ئه‌وه قه‌رزه‌كه‌و كاته‌كه‌یشی بنووسن [ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ ] وه با نووسه‌رێكیش له نێوانتاندا به دادپه‌روه‌ری بینووسێ [ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ ] وه با كه‌سێكیش كه داواتان لێ كرد بۆتان بنووسێ با ئه‌و نووسه‌ره ڕه‌تی نه‌كاته‌وه بڵێ: من ناینوسم، به‌ڵكو با بۆتان بنووسێ به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره فێری كردووه واته: به دادپه‌روه‌ری بینووسێ [ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ ] با بینووسێ وه ئه‌وه‌یشی كه قه‌رزاره با خۆی دانی پیادا بنێت و بڵێت من ئه‌وه‌نده قه‌رزارم [ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا ] وه با ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و هیچی لێ كه‌م نه‌كاته‌وه‌و به‌ته‌واوی پێی بڵێ [ فَإِنْ كَانَ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ سَفِيهًا ] ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه قه‌رزت له‌لایه‌تی كه‌سێكه سه‌فیهه زۆر عه‌قڵی ته‌واو نیه ناتوانێ ته‌سه‌ڕوف و هه‌ڵسوكه‌وت بكات [ أَوْ ضَعِيفًا ] یاخود لاوازه به‌وه‌ی پیره‌مێردێكی گه‌وره‌یه یان منداڵێكه یان عه‌قڵی له جێی خۆی نیه [ أَوْ لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يُمِلَّ هُوَ ] یان ناتوانێ دانی پیادا بنێ به‌وه‌ی ڵاڵه [ فَلْيُمْلِلْ وَلِيُّهُ بِالْعَدْلِ ] ئه‌وه با وه‌لی ئه‌م كه‌سانه ئه‌و دانی پیادا بنێ و ئیقرار بكات [ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ ] وه با دوو پیاوی دادپهروهرو موسڵمانیش شایه‌ت بن له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته بوونی شایه‌ت واجبه [ فَإِنْ لَمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ ] وه‌ئه‌گه‌ر دوو پیاو نه‌بوو یان دوو پیاوتان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ شایه‌ت با پیاوێك و دوو ئافره‌ت شایه‌ت بن [ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ ] له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆتان لێیان ڕازین له شایه‌ته‌كان به عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری و دینیان ڕازین [ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا ] نه‌وه‌كو ئه‌و دوو ئافره‌ته یه‌كێكیان له‌بیری بچێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان زیاتر تووشی له‌بیر چوونه‌وه ده‌بن له پیاوان له‌به‌ر ئه‌و خوێنه‌ی لێیان ده‌ڕوات له سوڕی مانگانه و زه‌یستانی كه ئێستاش زانست ئه‌و شته‌ی ده‌رخستووه [ فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى ] كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان بڕگه‌یه‌ك شتێكی له‌بیرچوو با ئه‌وه‌ی تر بیری بخاته‌وه [ وَلَا يَأْبَ الشُّهَدَاءُ إِذَا مَا دُعُوا ] وه شایه‌ته‌كان هه‌ر كاتێك كه بانگ كران بۆ ئه‌وه‌ی كه شایه‌تی بده‌ن با ڕه‌تی نه‌كه‌نه‌وه‌و بێن شایه‌تی خۆیان به دادپه‌روه‌ری بده‌ن [ وَلَا تَسْأَمُوا أَنْ تَكْتُبُوهُ صَغِيرًا أَوْ كَبِيرًا إِلَى أَجَلِهِ ] وه بێزار مه‌بن له نووسین ئه‌گه‌ر شتێكی گه‌وره بێ یان بچووك بێ تا كاتی دیاریكراوی خۆی بینووسن [ ذَلِكُمْ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ وَأَقْوَمُ لِلشَّهَادَةِ وَأَدْنَى أَلَّا تَرْتَابُوا ] ئا ئه‌م نووسینه كه ئه‌ینووسن لای خوای گه‌وره دادپه‌روه‌رترو ته‌واوترو پارێزه‌رتره بۆ مانه‌وه‌ی شایه‌تیه‌كه وه نزیكتره له‌وه‌ی كه تووشی گومان نابن، كه نهینووسنهوه له‌وانه‌یه له‌بیرتان بچێته‌وه یان گومانتان بۆ دروست بێ [ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً حَاضِرَةً تُدِيرُونَهَا بَيْنَكُمْ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَلَّا تَكْتُبُوهَا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو بازرگانی بوو هه‌ردوولا كڕیار‌و فرۆشیار ئاماده بوون ئه‌و شتومه‌كه‌كه‌ی پێیدا ئه‌ویش یه‌كسه‌ر پاره‌كه‌ی پێیدا ئه‌مه پێویست به نووسین ناكات خۆتان ده‌ست به ده‌ست ئه‌یگۆڕنه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی پێ ئه‌كه‌ن [ وَأَشْهِدُوا إِذَا تَبَايَعْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر كڕین و فرۆشتنیشتان كرد ده‌ست به ده‌ست بوو ئه‌گه‌ر شایه‌ت هه‌بێ باشتره، (ابن عمر) (خوای لێ ڕازی بێ) ئه‌گه‌ر ده‌ست به ده‌ستیش بوایه خه‌ڵكی ئه‌كرد به شایه‌ت ئه‌گه‌ر به قه‌رز بوایه ئه‌و كاته ئه‌ینووسی، وه (شه‌عبی و حه‌سه‌ن) ده‌فه‌رموون ئه‌م بڕگه‌یه مه‌نسوخه [ وَلَا يُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ ] وه نه زه‌ره‌رو زیان به نووسه‌ره‌كه بگه‌یه‌نن نه به شایه‌ته‌كان، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كاتێك سه‌رقاڵ بوون بانگیان بكه‌ن، یان بانگیان بكه‌ن بۆ شوێنێكی دوور، یان بێزاریان بكه‌ن، یان ئازاریان پێ بگه‌یه‌نن [ وَإِنْ تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئازارتان به نووسه‌رو شایه‌ته‌كان گه‌یاند كه ئه‌وان له‌به‌ر خوای گه‌وره بۆتانیان نووسیوه‌و بوونه به شایه‌ت ئه‌وه فسیق و مه‌عصیه‌ت و ده‌رچوونه له تاعه‌تی خوای گه‌وره‌یه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وه‌ی كه پێویستتان بێ خوای گه‌وره فێرتان ئه‌كات [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٢٨٢) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زانایه به هه‌موو شتێك، ئه‌م ئایه‌ته ئایه‌تی ده‌ین و قه‌رزی پێ ئه‌ووترێ كه درێژترین ئایه‌ته له قورئاندا یه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كه.